عیراقى و جیهانى

روسیاو ئه‌سه‌د و په‌یه‌ده‌ رێككه‌وتن

 

 

 

 کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان نوێنەرانی په‌یه‌ده‌ و ڕژێمی سووریا به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕووسیا  به‌ نهێنی به‌ڕێوه‌ چووەو تیایدا رێككه‌وتون له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و پرسی نه‌ته‌وه‌كانی سوریا له‌چوارچێوه‌ی سوریای یه‌كگرتوودا.

کەناڵی ڕووسیای سەردەم بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌ که‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نهێنی به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕووسیا، له‌ بنکه‌ی 'حومه‌یمیه‌م'ـدا به‌ڕێوه ‌چووە له‌ نێوان به‌رپرسانی په‌یه‌ده‌ و نوێنه‌رانی ڕژێمی به‌شار لئه‌سه‌د.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ بۆ باسکردن بووه‌ له‌ پرسی کورد و ئاشووری و کلدان له‌ چوارچێوه‌ی  سووریای یه‌کگرتوودا. هه‌روه‌ها باسیش له‌ ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا بۆ سه‌ر گونده‌کانی سووریا کراوه‌. 

سه‌رچاوه‌که‌ی ڕووسیا ئاماژە بەوەش دەکات کە کۆبوونه‌وه‌که‌ دوور له‌ چاوی ڕاگه‌یاندنه‌کان کراوه ‌و وەختی خۆیشی هه‌ندێک له‌ سه‌رچاوه‌کان باسیان لەوە کرد که‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ ڕووسیادا ده‌کرێ.