عیراقى و جیهانى

ده‌میرتاش داوای چه‌كدادان له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات

 

 

 

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان هه‌ده‌په‌ داوا له‌ حكومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه‌ ده‌كات چه‌كه‌كانیان بێده‌نگ بكه‌ن و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ پرسی كورد به‌ چه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت.

به‌پێی ماڵپه‌ری حورییه‌تی توركی، ده‌میرتاش له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان پێش سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان داوای‌ له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ و حكومه‌تی توركیا كردووه‌ چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكه‌ن.

وتیشی‌ "من ناڵێم با پۆلیس و سه‌ربازان چه‌كه‌كانیان دانێن، به‌ڵام پرسی كورد به‌ چه‌كه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت و حكومه‌ت و په‌كه‌كه‌ ده‌بێت بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌".

دەمیرتاش چاوپێكەوتنی محەمەد ئۆجەلانی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانی برای بە هەنگاوێكی ئەرێنی‌ و ئیجابی ‌و دڵخۆشكەر ناوبرد، وتیشی"ئێمە بۆ دانیشتنی روبەرو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئامادەین‌.