عیراقى و جیهانى

موسلیم: بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردیمان نیه‌

 

 

 

ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی یه‌كێتی دیموكرات(په‌یه‌ده‌) رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ بیرۆكه‌ی حزبه‌كه‌یاندا راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی نییه‌،

له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ساڵح موسلیم باسی له‌په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات‌و ده‌ڵێت"چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ توركیا پێش دوو ساڵ بووه‌و نه‌گه‌یشته‌ هیچ ئاستێك داوای توركیا ئه‌وه‌بوو كه‌ ئێمه‌ بچنه‌ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوری(هێزه‌ سیاسیه‌كانی ئۆپۆزسیون)و ئێمه‌ش مه‌رجمان هه‌بوو كه‌ ده‌بێت سه‌ره‌تا ئه‌وان مافی گه‌لی كورد بناسن".

موسلیم ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان باسی ده‌وڵه‌تی كوردییان نه‌كردووه‌و پڕۆژه‌كانیان ئاشكرایه‌و داوای سوریایه‌كی نه‌ ناوه‌ندی‌و دیموكرات ده‌كه‌ن، "ئامانجمان گه‌یشتنی كورده‌ به‌ مافه‌ دیموكراتیه‌كان‌و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی گونجاو نییه‌و ده‌بێت هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئاین به‌ ئازادی‌و پێكه‌وه‌ له‌سوریا بژین‌و گه‌لی سوریاش بۆئه‌مه‌ شه‌ڕ ده‌كات، ئامانجمان دابه‌شكردنی سوریا نیه‌و هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت رێگا ناده‌ین به‌ دابه‌شبونی، ئێمه‌ سوریایه‌كی یه‌كگرتومان ده‌وێت".