عیراقى و جیهانى

لادانی زێباری سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی نزیكتركرده‌وه‌

 

 

 

یاساناسێکی ناوداری عێراقی ئاشکرای کرد، بڕیاری لادانی هۆشیار زێباری لە پۆستی وەزیری دارایی عێراق، بە ئامانجگرتنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە.

تاریق حەرب، یاساناسی ناوداری عێراق ئاشكرای ده‌كات بابەتی لادانی زێباری زۆر مەزنە و سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە 100 پەرلەمانتار کە بەشێکیان لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان ئامادە نەبوون و بەشێکیشیان دەنگیان بە لادانی نەداوە، لەو بڕیارە ڕازی نین.

ئەوەشی ڕوون کردەوە، هەریەک لە عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و بەرپرسانی ئەمریکا، لە هەوڵدابوون بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق بڕیاری سەندنەوەی متمانە لە زێباری نەدرێت. گوتیشی: ”بڕیارەکە زۆر گەورەبوو، پێم سەیرە کە دەبووایە هەر ئێوارەی دوێنێ لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی باڵا بەرامبەر بەو بڕیارە بکرێت، چونکە ئەوە کۆتاییهاتنی پەیوەندیی هەولێر و بەغدایە“.

تاریق حەرب پێی وایە، بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لادانی زێباری بڕیارێکی کەسی بووە و گوتی: ”بارزانی بە کەسی کراوەتە ئامانج“. هاوکات پرسیاری ئەوەی کرد: ”بۆچی تەنیا ئیئتیلافی موتەحیدوون و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە بەرژەوەندیی زێباری بڕیاریان دا؟“. ئەوەش ناشارێتەوە کە پەرلەمانتارانی عێراق لە بڕیاری سەرکردایەتیی حزب و کوتلەکانیان یاخی بوون.