عیراقى و جیهانى

حةشد جێگه‌ی داعش ده‌گرێته‌وه‌

 

 

 

چاودێران هۆشداری دەدەن لەوەی دوای نەمانی داعش، حەشدی شەعبی دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ عێراق، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی هۆزە عێراقییەکانیش رایدەگەیەنێت: جومگەکانی حەشدی شەعبی و سەرکردەکانیان شوێنی قاسم سولەیمانی کەوتوون و ئێران پیلانی داڕشتووە داعش بە حەشدی شەعبی بگۆڕدرێت.

شێخ یەحیا سونبول، شێخی هۆزی نەعیم و ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی هۆزە عێراقییەکان ده‌ڵێت: پیلانێکی ئێران لە عێراق" دەکات و، دەڵێ "پیلانگێڕیی ئێران ئەوەیە داعش بە حەشدی شەعبی بگۆڕدرێت، بۆ ئەوەی بەتەواوەتی کۆنترۆڵی عێراق بکرێت، ئەمەش نە نهێنییە و نە شتێکی شاراوەیە، چونکە جومگەکانی حەشدی شەعبی و سەرکردەکانیان شوێنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران کەوتوون و، ئەویش بەپێی پیلانێکی روونی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی هەموو جومگەکانی عێراق کاردەکات، ئەمانە وایانکردووە بەشێکی زۆر لە رۆڵەکانی عەرەبی سوننە نەچنە نێو سوپا و هێزە ئەمنییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و رێکخراوە تیرۆرستەکانی دیکە".