عیراقى و جیهانى

ئاڵا تاڵه‌بانی له‌ڕقی پارتی ئابڕوی خۆی برد

 

 

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەنێت، هەر وەزیرێك بێتە پەرلەمان چارەنوسی لێسەندنەوەی متمانە دەبێت، سەرۆكی فراكسۆنی یەكێتی هانی پەرلەمانتارانی دا دژی ئێمە.

لە 22-9-2016 پەرلەمانی عێراق متمانەی لە هۆشیار وەزیری دارایی عێراق وەرگرتەوە. زۆرێك لە پەرلەمانتاران و سیاسەت وان پێیانوان وایە ئەمە كارێكی سیاسیەو پەیوەندی بە هیچی ترەوە نییە.

لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت”ئەردەلان نورەدین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەی سەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری رایگەیاند”پرۆسەی لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی، هیچ پەیوەندی بە گەندەڵی و یاساوە نەبوو. ئەو بەرنامەیە لە مێژە كاری بۆ دەكرێت و پلانی تەواوی بۆ دانرابوو”.

گوتیشی”ئەو كارانەی كە ئێستا لە نێو پەرلەمانی عێراق دەکرێت، ئەنجامی باشی نابێت، لاینەكانی تریش خەریكی ئەوەن وەزیری لایەنەكانی تر لابەن.هەر وەزیرێك بێتە پەرلەمان چارەنوسی لێسەندنەوەی متمانە دەبێت”.

سەبارەت بە  یەكڕیزی كورد لە بەغدا، ئەردەلان نورەدین  دەڵێت”بەداخەوە لە بەغدا كورد یەكڕیز نەبوون. تەنانەن سەرۆكی فراكسۆنی یەكێـتی خەڵكی هاندا دژی ئێمە بۆ سەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری، ئەوەش كارێكی سیاسیە و پەیوەندی بە گەندەڵیەوە نیە”.