عیراقى و جیهانى

ریفراندۆم نه‌كرێت، سه‌ربه‌خۆیی‌ راده‌گه‌یه‌نرێت

 

 

 

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، بەبێ ڕیفراندۆم، هەرێمی کوردستان هەنگاو بەرەو دەوڵەتی سەربەخۆ دەنێت.

شاخەوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “بەبێ ڕیفراندۆم، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون دەنێین”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە مامەڵەی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ڕاستەوخۆیە و پەیوەندی بە بەغداوە نەماوە، جگە لەوەی لە بابەتی پەیوەندیی دیپلۆماسی، هەرێمی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، لە ئاستی ئابووریش، هەرێمی کوردستان ئابووریی سەربەخۆی ڕاگەیاندووە، بۆیە ئەم هەنگاوەی هەرێمی کوردستان “لە وادەی سەربەخۆیی کوردستان نزیکمان دەکاتەوە، چونکە هەوڵەکان لەم هەفتەیە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە وادەی دەوڵەت نزیکە".

جەختیشی لەوە کردەوە کە باشترین بەڵگە بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان، “چڕبوونەوەی شاندە نێودەوڵەتییەکانە بۆ هەرێمی کوردستان کە ئێستا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وەک سەرۆکایەتیی دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێن".