عیراقى و جیهانى

نوسینگه‌ی مه‌لا به‌ختیار: سۆران عومه‌ر تیرۆریسته‌

 

 

 

نوسینگه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ڵامی جوت بۆچوونی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵحی گۆڕان و سۆران عومه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ و دیبه‌یتی(دابڕان).

سۆران و عه‌لی وه‌ڵامی دیبه‌یتی ئایین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هه‌موان) ی مه‌لا به‌ختیار ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ چه‌ند رۆژیكه رێكخراوی(دابڕان)ی سه‌ربه‌ مه‌لا به‌ختیار‌ له‌سه‌ر پرسی دین چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی تێدا پێشكه‌شكرا. و ئه‌و دوو كه‌سه‌(عه‌لی و سۆران) په‌لاماری مه‌لا به‌ختیار ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن" ئه‌گه‌ر دین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هه‌مووان" كۆمه‌ڵگا نه‌فره‌تی لێ ده‌كات.

نووسینگه‌ی مه‌لا به‌ختیاریش له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌م دوو كه‌سه‌ ده‌ڵێن: رێز له‌سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كانی نێو دیبه‌یته‌كه‌ گیراوه‌، به‌ڵام خه‌ڵكانێكی تیرۆریست چۆن ده‌توانن رای جیاواز قبوڵ بكه‌ن(مه‌به‌ستیان سۆران عومه‌ره‌ كه‌ پێشتر له‌ ئه‌نسار و سووننه‌ بووه‌).

روونكردنه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێ" كه‌سێك له‌نێو حیزبێكی به‌نێو علمانی وه‌ك گۆڕان و كه‌سێكی تر له‌نێو گروپگه‌لێكی تیرۆریست یه‌ك بۆچون گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ن" چۆن دیموكراسی بۆ هه‌موان نابێ!؟ دینیش وه‌ك ئێوه‌ بۆ گروپگه‌لی تیرۆریستی سوودی لێوه‌رگیراوه‌ نه‌ك بۆ تاك كه‌ به‌شێكه‌ له‌ بژارده‌ی ژیانی.

نوسینگه‌ی مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌یشی نووسیوه‌" ئێوه‌ ته‌نیا له‌ دوای هه‌موو شتێك" شتێك فڕێده‌ده‌نه‌ راگه‌یاندنه‌كان" ئه‌گه‌ر علمی دینیتان هه‌بوایه‌ ده‌بوو به‌شداری دیبه‌یته‌كه‌تان بكردایه‌ و له‌وێ قسه‌تان هه‌بوایه‌.