عیراقى و جیهانى

سلێمانی لەدەستی حەنان فەتلاویە يان پارتی؟

 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆرێكی دا بەئاشكرا باسی لەوە كردووە كە یەكێتی بەتەواوی خۆی لەدەست داوە ناوچەی ژێرنفوسی یەكێتی بۆتە شوێنی هێزە نەیارەكانی كورد و كوردستان و دەلێت كەچی باڵی دەسترۆیشتوو بەس بەهێرش كردنە سەر پارتی و لەژێرەوە رێكەوتن لەگەڵ پارتی چاوی خەڵك دەبەستێت لەكاتێكدا ئەوەندەی سلێمانی لەژێر دەستی حەنان فەتلاوی و مالیكی دایە ئەوەندە لەدەست پارتی دا نیە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیەی یەكێتی كە لەباڵی ناوەندی بریارە دەلێت، یەكێتی پاش ئەو هەموو مێژوو و بەرخودانەی خۆی لەپێناوی گەلی كوردستان و كورد و ئەورووبارە خوێنەی ئێستا كەوتۆتە سەر رێگایەك كە هەموو قوربانی مێژووی یەكێتی لەناو دەبات، ئەمەش مەترسیدارە، دەبێت یەكێتی بریاری بۆ بگەرێتەوە، دەلێت ناكرێت جێ نفوسی یەكێتی لەدەستی حەنان فەتلاویەكان و مالیكی و ئێران دابێت دەبێت جێن نفوسی یەكێتی لەدەست یەكێتی و كورد بێت.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی كە ناوەكەی پارێزراوە، دەلێت یەكێتی بەو پەرش و بڵاویه‌وه‌ كە لەپاش مام جەلالەوە تووشی بووە، تەنها لەپێناوی خزمەتی گروپێكی بەرژەوندیخوازی ناو یەكێتی بووە، كورد و جەماوەری یەكێتی تێدا زەرەرمەند بوونە.