عیراقى و جیهانى

یه‌ك به‌رد بگیرێته‌ باره‌گایه‌كی پارتی، چوار حزبه‌كه‌یه‌ به‌رپرسیار ده‌بن

 

 

 

په‌رله‌مانتارێكی پارتی ده‌ڵێت نابێت ناره‌زایه‌تییه‌كان ته‌نها به‌رۆكی پارتی بگرێته‌وه‌ و باره‌گای پارتی رووبه‌ڕووی هێرش بكرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ناره‌زایه‌تی به‌و جۆره‌ بوو موئامه‌ره‌ و گه‌له‌كۆمه‌كێیه‌ له‌ پارتی.

له‌ نوسنێكدا كه‌ له‌سه‌ر ناره‌زایه‌تی هاووڵاتیان بڵاوی كردۆته‌وه‌ ئاری هه‌رسین په‌ره‌لمانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "بۆ سیاسەتمەدارێک خۆشبەختی بریتیە لەوەی هاوڵاتیانی نیشتیمانەکەی لێی ڕازی بن، بە داخەوە لە ئێستادا ئە و خۆشبەختیە بە زەحمەت بە نسیبی ئێمەی سیاسەتمەدار لە هەرێمی کوردستان دەبێت، هەر بۆیەش شتێکی سەیر نیە خەڵکی کوردستان لەم ساتە وەختەدا ناڵەی جودایی و بارگرانی بێ مووچەییان بگەیەننە گوێی سیاسەتمادارەکانی وڵاتەکەیان، لە ڕێی بەکار هێنانی ڕێوشوێنی مەدەنیەوە".

هه‌رسین جه‌ختده‌كاته‌وه‌ " وەک پێشمەرگەو پارلەمانتار پشتیوانی تەواوی هاوڵاتیان دەکەم و، لەگەڵ موعاناتیاندا دەژیم، بەڵام حەزیش دەکەم ئەو ڕاستیەتان بە بیر بهێنمەوە کە حیزبەکەی بەندە بە ڕەغمی کەمتەرخەمی و کەم و کوڕی، حاکمی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان نیە و، تاقانە حوکمڕان نیە لە کوردستان".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی راشیگه‌یاندووه‌ "پارتی هێرش کردنە سەر بارەگای حیزبەکەی بەندە بە تەنیاو، پاکشۆری و بە فریشتە دانانی ئەوانیتر، بە موئامەرە و گەلەکۆمەکی دەچێتە بەر دیدی بیرکردنەوە، هەر بۆیەش یەک بەرد، دار، فیشەک یان تۆپەڵەگڕ بگیرێتە هەر بارەگایەکی پارتی، ئەوامانای ئەوەیە لە هەڵمەتی جەماوەری دەرچوە و، مەسەلە سڕینەوەی ئێمەیە".