عیراقى و جیهانى

ناوه‌ندی بڕیار: دوورنیه‌ لیستمان هه‌بێت

 

 

 

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت “ئەگەر كێشەكانی یەكێتی چارەسەرنەكرێن، دور نییە لەئەنجومەنی پارێزگاكان و پەرلەمانیشدا لیستی خۆیان جیابكەنەوە”.

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر لەسەر كیشەكانی ڕێكنەكەوتن و كێشەكان چارەسەربن، دور نییە لیستی خۆیان لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگانیشدا جیابكەنەوە”.
وتیشی “لەو كاتەشدا هەر لە چوارچێوەی یەكێتیدا دەمێننەوە، چونكە یەكێتی بەموڵكی خۆیان دەزانن و لێی جیانابنەوە”. سەنگاوی باسی جەختیشیكردەوە “كێشەكانی ئەوان لەگەڵ ئەندامانی دیكەی مەكتەبی سیاسی لەسەر پارەو دارایی یەكێتی نییە، بەڵكو بۆ ئەوەیە بڕیار بۆ یەكێتی بگێڕنەوە”.