هەواڵ

ئێران ملیارێك دۆلاری لە زۆنی سەوز دەستدەكەوێت

 

 

 

به‌گوته‌ی ئه‌مێرێكی ئیسلامی، یه‌كێتی به‌ته‌واوی ته‌سلیمی ئه‌مری ئێران بوه‌و زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه‌شی له‌ دین وه‌رگێڕاوه‌و بونه‌ته‌ شیعه‌ و ئیستیعماری شاری سلێمانی كردوه‌.

مەلا كرێكار، ئەمیری پێشووی گرووپی ئەنسارولئیسلام، كە ئێستا لە وڵاتی نەرویج نیشتەجێیە، له‌میانی پرسیارێكی رۆژنامه‌ی رووداودا له‌باره‌ی باڵاده‌ستی ئێران به‌سه‌ر یه‌كێتی و شاری سلێمانی ده‌ڵێت: ئێرانییەكان وەك توركیا نین. توركیا و پارتی پەیوەندییان هەیە، بەڵام میت نەهاتووەتە نێو هەموو گیانی پارتی، بەڵام ئێران بە مانای وشە ئیستیعماری ناوچەی سەوز دەكات. سەركردەكانی زۆنی سەوزی كردووەتە شیعە. مانگانە یەك ملیار دۆلاری لەو ناوچەیە دەستدەكەوێت. ئێران شەڕی بوون و نەبوونمان دەكات.  تەماتەی جووتیارێكی كورد پێدەگات، كەچی ئەو، هەموو بەرهەمەكانی خۆی دەنێرێتە كوردستان. جگە لەوەی زبڵەكانی خۆی لە ناوچەی پێنجوێن خستووەتە ژێر زەوی.