هەواڵ

فوئاد مه‌عسوم شه‌كرێكی تری شكاند

 

 

 

سه‌رۆكی كۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت “گه‌لی كورد له‌رێی ریفراندۆمه‌وه‌ ناگاته‌ هیچ ئامانجێك، چونكه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی عێراق رازی بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی یۆرۆ نیوز، د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاندوه‌ “پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌م دوای رزگاربون له‌دیكتاتۆرییه‌ت، به‌ربه‌سته‌كانی عێراقێكی دیموكراتی دروست ده‌بن.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی مه‌عسومدا چاودێرێكی سیاسیش پێیوایه‌ به‌حوكمی ئه‌وه‌ی فوئاد مه‌عسوم كاندیدی باڵی قۆرخكاری یه‌كێتی بوه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ ئیعاز و رێنمایی باڵه‌كه‌ی لێدوان بدات، بۆیه‌ پێشتریش ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ دوو عاشق وه‌سفكردبوو، پێش ئه‌ویش جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ خه‌ونی شاعیرانه‌ی دانابوو، ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وانه‌ له‌ناو ره‌وتێكی یه‌كێتی نیشتمانی دا گرفت بۆ سه‌ربه‌خۆیی دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابنه‌ هۆكاری رێگری كردن له‌و ده‌وڵه‌ته‌، چونكه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پاڵپشتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌كه‌ن كه‌ بارزانی رابه‌رایه‌تی دروستكردنه‌كه‌ی ده‌كات.

مه‌عسوم رایگه‌یاندووه‌ كورد له‌رێگای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه‌ ناگات به‌هیچ ئه‌نجام و مه‌به‌ستێك، چونكه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی عێراق رازی بن”.