عیراقى و جیهانى

گرژی نێوان یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ به‌رده‌وامه‌

 

 

 

سەبارەت بە لێدوانەکەی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کە بەهۆیەوە نیگەرانی لەنێو کادیرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دروست بووە، عەبدوڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ئاشكرای ده‌كات لە راستیدا بە لێدوانێک یان بە هەڵوێستێک، سەرجەمی کایە سیاسییەکان تێکدەچێت، ئەوەش نیگەرانییە”.

جەختیشی لەوە کردەوە: “ئێستا لە نێوان کۆمەڵ و یەکگرتوو گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە، بەتایبەتی لەسەر ئاستی سۆشیال میدیا، بۆیە هیوادارین ئەمە کاریگەری لەسەر بەرەی ئیسلامییەکان نەبێت کە کۆبوونەوەیەکمان لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجام داوە".

پێشتر ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتوو بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: ”هەر کەسێک بڕوای بە چوونی شاندەکەی کوردستان بۆ بەغدا نییە، دەتوانێت بڕوای پێ نەبێت، بەڵام بۆی نییە تانە لەو کەسانە بدات کە لەگەڵ شاندەکە چوونەتە بەغدا“.