هەواڵ

عه‌لی باپیر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی ده‌ترسێ

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

به‌پێی زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست عه‌لی باپیر، ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی ترسی له‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ شاندی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێت بۆ ئێران و له‌وێ فشار له‌ ئێران بکات که‌ هاوکاری دارایی و سیاسی ئێران بۆ کۆمه‌ڵی ئیسلامی که‌مبکرێته‌وه، بۆیه‌ هه‌وڵی جدیدی داوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گفتوگۆ بكات، به‌ڵام تاكو ئێستا بێ ئه‌نجامبووه‌‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراوی ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ عه‌لی باپیر هه‌ستی به‌ دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیه‌كی زۆر كردوه‌ له‌باره‌ی مانۆڕه‌ سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی بارزانی بۆ به‌غداو پاشانیش بۆ تاران، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵ ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئێران له‌سه‌ر قسه‌ی بارزانی چاو به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دارایی و مه‌عنه‌وییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا بخشێنێته‌وه‌ به‌وه‌ش كۆمه‌ڵ رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی و سیاسی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، كه‌ عه‌لی باپیر پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ تاران، له‌ هه‌وڵ و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه‌ تاوه‌كو له‌ڕێگه‌ی (ئازاد به‌رواری) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه‌وه‌ دانیشتنی دووقۆڵی ئه‌نجامبدات و داوای سازشكردن بۆ پارتی بكات تاوه‌كو پارتی بیر له‌و جۆره‌ داواكارییه‌ نه‌كاته‌وه‌ كه‌ بیه‌وێ ئێران په‌شیمان بكاته‌وه‌ له‌ هاوكاریكردنی مادیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، ئه‌گه‌ربێتو ئێران هاوكارییه‌ مادییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌مبكاته‌وه‌، ئه‌وا كۆمه‌ڵ رووبه‌ڕووی قه‌یرانی سیاسی و دارایی توند ده‌بێته‌وه‌ به‌وه‌ش ناچار ده‌بێت به‌شێكی زۆر له‌ ئۆرگانه‌ حزبی و میدیاییه‌كانی دابخات.

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости