عیراقى و جیهانى

ناوه‌ندی بڕیار بایكۆتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كه‌ن

 

 

 

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە و ناوەندی بڕیاری ئەو حزبەش بەشداری لە کۆبوونەوەکە ناکات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە لێدوانێکیدا ئەوەی ئاشکرا کردوه‌ کە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەنجام دەدرێت بەشداری لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەکەم”. پیره‌ ئەوەشی ڕوونکردەوە: “بۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئاگاداری ئەندامان دەکرێتەوە، ئەگەر کەسێک نەیەت یان بەشداریی کۆبوونەوەکە نەکات، ئەوە بابەتێکە پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە".

هەر لەمبارەیەوە شاڵاو عەلی عەسکەری، گوتەبێژی ناوەندی بڕیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هه‌ڵوێستی ناوه‌ندی بڕیاری ئاشكراكردووه‌و رایگه‌یاندووه‌ تەنیا ئەوەندە دەڵێم کە ناچینە نێو هیچ کۆبوونەوەیەک کە دەرئەنجامی نەبێت”.