عیراقى و جیهانى

دوو میدیای پارتی كاره‌كانی راده‌گرێت

 

 

 

به‌مه‌به‌ستی گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ سیسته‌می په‌خش و كاركردن له‌ هه‌ردوو كه‌ناڵی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاردراوه‌ ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌ سیسته‌می ئیشكردن و كوالێتی په‌خشیان بگۆڕدرێت و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش تا ده‌ستپێكی په‌خشی نوێ له‌ساڵی نوێ رادوه‌ستێت.

هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردستان TV و زاگرۆسTVی ئاسمانی كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی دارایی و مه‌عنه‌ویی ده‌كات" سیسته‌می كاركردنیان ده‌گۆڕێ و له‌ ساڵی نوێیه‌وه‌ سیاسه‌تی نوێی كاركردنیشیان ده‌گۆڕێ.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ هه‌ردوو میدیای بینراوی زاگرۆس و كوردستانی تیفی ئه‌وه‌ بۆ ره‌وش پۆست ئاشكرا ده‌كه‌ن، سیسته‌می كوردستان TV و زاگرۆس له‌ ئاینده‌یه‌كی نیزیك ده‌گۆڕێ بۆ HD(ئێچ دی) و پرۆگرامه‌كانیشان نوێ ده‌كرێنه‌وه‌.

ژێده‌ره‌كه‌ گۆڕانكارییه‌كه‌ی ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ پرۆژه‌ی چاكسازی پارتی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد" له‌ ساڵی نوێی 2017 ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌ و به‌شێكی تر له‌ میدیای پارتی نوێ ده‌كرێنه‌وه‌.