عیراقى و جیهانى

گه‌نده‌ڵییه‌كى گه‌وره‌ى مالیكی ئاشكرا ده‌بێت

 

 

 

ڕاپۆرته‌ حكوومییه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ئاشكرایان كرد، نوورى مالیكی، جێگرى له‌سه‌ر كارلابراوى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، سه‌ربارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى، تائێستاش ده‌رماڵه‌ى تایبه‌تى مانگانه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ ساڵانه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 500 ملیون دینار.

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕى "عه‌ره‌بییه‌ جدید"ـى ڕا گه‌یاند :" ده‌رماڵه‌ى تایبه‌تى مالیكی تائێستاش خه‌رج ده‌كرێت، هه‌روه‌ك تا ئێستا كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى ڕاده‌ستى حكوومه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌، هاوكات كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌شى به‌ ناوى (ئه‌حمه‌د) و كچه‌كه‌ى به‌ ناوى (ئه‌سرا) له‌ ناو دوو خانووى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا نیشته‌جێن و حكوومه‌ت كرێی مانگانه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ خه‌رجی پاسه‌وانه‌كان و به‌كارهێنانى ئۆتۆمبیلی ده‌وڵه‌ت".

به‌ پێی زانیارییه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌، ده‌رماڵه‌كانى نوورى مالیكی، تا ئێستا خه‌رج ده‌كرێت و بڕه‌كه‌ى 125 ملیۆن دینار مانگانه‌یه‌ (ده‌كاته‌ نزیكه‌ى 100 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكی) له‌و بڕه‌ پاره‌ 36 ملیۆن دینارى مووچه‌ى مانگانه‌یه‌، ئه‌وانى دیكه‌ ده‌رماڵه‌ى پاسه‌انه‌كانن كه‌ ژماره‌یان 30 پاسه‌وانه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ فه‌وجێك له‌ سوپای عێراق كه‌ تایبه‌ت كراون بۆ پاسه‌وانیكردنى.

به‌رپرسه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه‌ فه‌وجه‌ پاسه‌وانه‌كه‌ مووچه‌كه‌یان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقه‌، له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ وه‌رى ده‌گرێت، ده‌رماڵه‌ى میواندارى و مه‌ترسى و گه‌شتكردنیان تیادایه‌ و ساڵانه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ى یه‌ك ملیار و 500 ملیون دینار (نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زار دۆلار ئه‌مریكی).