عیراقى و جیهانى

په‌یه‌ده‌: ئه‌سه‌د سه‌رۆكمانه‌

 

 

 

هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی "نۆتیز جیۆپۆلەتیك"ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كە ئەوان بەهیچ شێوەیەك هەوڵی جیابوونەوە لە سووریا نادەن، پێوەندی تەواویشیان لەگەڵ حكوومەتی ئەسەد هەیە و بەشار ئەسەدیش بە سەرۆكی سووریا قبوڵ دەكەن.

ساڵح موسلیم لە چاوپێكەوتنەكەدا رای گەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك كار بۆ جیابوونەوە لە سووریا ناكەین، سیستەمی سیاسیش دەخوازێ كە لە نێو یەك حكوومەتی سووریادا بین، گفتوگۆ و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەسەد كردووە و لەگەڵیان هەماهەنگی و هاوكاری باش لە نێوانماندا هەیە.