عیراقى و جیهانى

پارتی له‌ به‌غدا پۆستێكی گه‌وره‌ وه‌رده‌گرێت

 

 

 

به‌رپرسێك له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ئاشكراى ده‌كات، ڕێككه‌وتن كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پۆستى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، بدرێته‌ كاندیدێكى پارتى دیموكراتى كوردستان.

یه‌كێك له‌ به‌رپرسان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئاشكراى ده‌كات، پۆستى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌درێته‌ كاندیدێكى پارتى دیموكراتى كوردستان وه‌ك شایسته‌ى هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سیروان زه‌هاوى، په‌رله‌مانتارى پێشوو كاندید كراوه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ بۆ ماڵپه‌رى "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ ناوه‌كه‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و چاوه‌ڕێی فه‌رمانى دامه‌زراندنى ده‌كرێت.

سیروان زه‌هاوى، په‌رله‌مانتارى خولى پێشووه‌ له‌سه‌ر پارتى دیموكراتى كوردستان و بڕوانامه‌ى دكتۆراى هه‌یه‌، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێداچوونه‌وه‌یه‌ به‌ پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان.