هەواڵ

مانگانه‌ ملیاره‌ها دینار داهاتى نه‌وتى سلێمانى حه‌په‌لوش كراوه‌

 

 

 

غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌ نووسراوێكدا كه‌ بۆ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن به‌رزی كردووه‌ته‌وه‌، ڕاى گه‌یاند :" دوای چه‌ندین جاره‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ هه‌وڵێر نانێردێت، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌س نازانێت له‌ پارێزگای سلێمانی چۆن و به‌ چی شێوه‌یه‌ك ئه‌و پاره‌یه‌ خه‌رچ ده‌كرێت، كه‌ داهاته‌كه‌ى له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا، زیاتر له‌ 70 ملیار دیناره‌، جگه‌ له‌ داهاتی ( به‌رهه‌ مه‌نه‌وتیه‌كان ، نه‌وت به‌رێگه‌ی ته‌نكه‌ر )".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه‌ به‌پێ ماده‌ی بیست و حه‌وته‌م كه‌ له‌ بڕگه‌ی (، دووه‌م ، سێیه‌م ، ) له‌ یاسای ژماره‌ (3) ی‌ ساڵی 2009 ، كه‌ باس له‌ داهاتی ناوخۆی پارێزگا ده‌كات، هه‌ر به‌ پێی ماده‌ی هه‌شته‌م له‌ یاسای ژماره‌ (3) ی سالێ 2009 ئاماژه‌ی پێدراوه‌، ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌شكردنی راسپارده‌كان بۆ رێكخستنی كاروباری كارگێری و دارای و چاككردنی به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزاریه‌ و ئاگاداری داهاتی پارێزگا بێت.

سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا كه‌ هاوكات ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕانه‌، له‌ نووسراوه‌كه‌دا، ده‌شڵ]َت:" ئێمه‌ هه‌تا ئێستا ئاگادار نین ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ كۆی ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر ئه‌و داهاتانه‌ نانێردرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، كه‌واته‌ له‌ پارێزگای سلێمانییه‌، ئێمه‌ هه‌تا ئێستا ئاگاداری ئه‌وه‌ نین كه‌ ئه‌م پاره‌یه‌ ‌ ده‌رواته‌ خه‌زێنه‌ی یه‌ك و دووی پارێزگای سلێمانی، چۆن و به‌چ ئالیه‌تێك خه‌رجكراوه‌ یان خه‌رجده‌كرێت .

له‌ كۆتاییدا داوا ده‌كات، به‌زووترین كات لیژنه‌یه‌ك له‌ ( لیژنه‌ی كارگێری و دارای، لیژنه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی و وزه‌ ) پێك بهێنرێت بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته‌، چونكه‌ :" وه‌ك ده‌زانین به‌م داهاته‌ ده‌توانین خزمه‌تی زیاترى هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بكه‌ین كه‌ له‌ م دوو ساڵه‌دا له‌ خراپترین بار و گوزه‌راندا ده‌ژین و خزمه‌تگوزاریه‌كانیش له‌و په‌ڕی خراپیدان".