عیراقى و جیهانى

كه‌مپینێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وشیروان رێكده‌خرێت

 

 

 

گرژی و ئاڵۆزی نێوانی حیزبی گۆران و یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌ره‌ ده‌سێنێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیانه‌ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌ش لایه‌نگرانی یه‌كگرتووه‌ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه‌مپینێكیان راگه‌یاندووه‌ تێدا ده‌ڵێن" کوا نەوشیروان مستەفا.

بیدۆزنه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ چاکه‌ی چاک کاران ون ناکات دۆزینه‌وه‌ی ئه‌رکی نیشتمانیه‌" 

هاوكات لایه‌نگرانی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ كه‌مپینه‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك كاریكاتێر به‌كار ئه‌هێنن و كه‌ ته‌عبیرن له‌ بێ باكی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر باردۆخی  سه‌ختی سیاسی و ئابوری كوردستان.

شایه‌نی باسه‌ تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو حیزبه‌  دوای ئه‌وه‌ دێت (سه‌لاحه‌دین به‌هاددین)  هاوسه‌فه‌ری وه‌فدی كوردستان بوو بۆ به‌غداد به‌سه‌رپه‌رشتی (مسعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كۆی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا-كوردستان و له‌ناویشیان باشكردنی موچه‌ی هاونیشتیمانیانی كوردستان.