عیراقى و جیهانى

یه‌كێتی گۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ گۆڕان راگرت

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی نێو سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی دەستی ره‌وش پۆست کەوتووە، بەهۆی نیگەرانییەکانی ناوەندی بڕیاری یەکێتی لە کۆبوونەوەکەی ئەم دواییەی نێوان باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بزووتنەوەی گۆڕان، بڕیار دراوە کۆبوونەوەی دیکە لە نێوان ئەو دوو لایەنە نەکرێت.

لەمبارەیەوە شاڵاوی عەلی عەسکەری، گوتەبێژی ناوەندی بڕیاری یەکێتی، ئاشكرایكردووه‌ هیچ کۆبوونەوەیەک شەرعیەتی ڕاستەقینەی یەکێتی وەرناگرێت، ئەگەر بەتاک لایەن و بە ڕێککەوتن لەگەڵ لایەک ئەنجام بدرێت. گوتیشی: “ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان دەیەوێت، بڕیاری شەرعیی یەکێتییە، ئەو بڕیارەشی لەناو یەکێتی بەبێ ئاگاداریی ناوەندی بڕیار دەدرێت، شەرعیەتی نابێت و سەرناگرێت، چونکە ئەزموونی ڕابردوومان لەو بارەوە نەبووە، بەڵام ئێستا دۆخەکە جیاوازە”.

شاڵاو عەلی عەسکەری داوای لە بزووتنەوەی گۆڕان کرد، لە هەنگاونان بۆ کۆبوونەوەکان ئەوە ڕەچاو بکات کە باڵێک “بە تەنیا ناتوانێت بەناوی یەکێتییەوە شەرعیەت وەربگرێت”. ڕاشیگەیاند: “کۆبوونەوەی هاوشێوەی دوایین کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و گۆڕان بکرێت یان نەکرێت، هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت، چونکە ئاراستەیەک بە تەنیا لە ناو یەکێتیدا ناتوانێت گوزارشت لە یەکێتی بکات”.

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости