عیراقى و جیهانى

زێباری پۆسته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه‌

 

 

 

چاوه‌ڕوانده‌كرێت 10ی  ئه‌م مانگه‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق دانیشتنی‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر تانه‌كه‌ی‌ هۆشیار زێباری‌ وه‌زیری‌ متمانه‌ لێسه‌ندراوی‌ دارایی‌ عێراق ئه‌نجام بدات و ئه‌نجامی‌ تانه‌كه‌ یه‌كلابكاته‌وه‌، بریكاری‌ وه‌زیریش رایده‌گه‌ینێت پێشبینیه‌كان به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ دادگا له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ زێباری‌ بریار ده‌دات.

21ی‌ مانگی‌ رابردوو په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ و به‌ 158 ده‌نگی‌ به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 77 ده‌نگی‌ نه‌خێر، متمانه‌ی‌ له‌ هۆشیار زێباری‌ وه‌زیری‌ درایی‌ عێراق له‌ پشكی‌ پارتی‌ سه‌نده‌وه‌، هه‌مان رۆژ زێباری‌ له‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ تانه‌ی‌ له‌و بریاره‌ی‌ په‌رله‌ماندا و بریاره‌كه‌ی‌ به‌ نایاسایی‌ ناوبرد.

فازڵ نه‌بی‌، بریكاری‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ عێراق، كه‌ ئێستا كاره‌كانی‌ وه‌زیر به‌ڕێوه‌ده‌بات ئاشكرای كردوه‌ زۆرینه‌ی‌ پێشبینیه‌كان به‌و جۆره‌ن كه‌ كه‌ دادگا تانه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ هۆشیار زێباری‌ یه‌كلایده‌كاته‌وه‌ نه‌بی پێیوایه‌ دادگا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كاك هۆشیار بڕیارده‌دات، كه‌ بریاره‌ 10ی‌ ئه‌م مانگه‌ بڕیار له‌باره‌ی‌ تانه‌كه‌وه‌ بدات، زۆرینه‌ی‌ پێشبینییه‌كانیش به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن".