وه‌حید باكۆزی، به‌رپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتیی كوردستان ئاشكرای ده‌كات دوای شه‌هیدكردنی دوو پێشمه‌رگه له شه‌نگال، دواتر كه‌سێكی دیكه به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا تا به‌م شێوه‌یه بێت، ڕه‌وشی شنگال خراپتر ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه: په‌كه‌كه گوێ بۆ هیچ ڕێسا و یاسایه‌كی حكوومه‌ت و یه‌كه ئیدارییه‌كانی ئه‌و سنووره ناگرێت، به‌رده‌وام كێشه بۆ شنگال دروست ده‌كات و به مانه‌وه‌شیان دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت. گوتیشی: سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی ئێزدی داوایان كردووه په‌كه‌كه شنگال چۆڵ بكات و په‌كه‌كه‌ش ده‌بێت به‌ده‌م ئه‌و داواكارییه‌وه بێت.