هەواڵ

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دزیه‌كانی شاناز و مێرده‌كه‌ی ده‌كرێ

 

 

 

ئەندامێكی لیستی خزمەت ڕایدەگەیەنێت، دەبێت ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەی جدی بكات لەسەر تاپۆكردنی دەیان دۆنم زەوی بەناوی كەسێكەوە لە شاری سلێمانی.

خەدیجە عەبدولجەبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی خزمەت ووتی: سەبارەت بە بڵاوبونەوەی هەواڵی تاپۆكردنی 75000 م۲ زەوی بە ناوی له‌تیف ره‌شید هاوسه‌ری شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، دەبێت ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەی لەسەر بكات.

وتیشی: دەكرێت لێكۆڵینەوەكە لە ڕێگەی لیژنەی شارەوانیەكانەوە بێت یاخود پێكهێنانی لیژنەی كاتی بۆ ئەوەی ڕوونبكرێتەوە كە بە چ یاسایەك ئەو زەویانە بەخشراوە.

له‌تیف ره‌شید یه‌كێكه‌ له‌ بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی كە هاوسەری خوشكی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و خوشكی هێرۆ ئیبراهیم، لە شاری سلێمانی 75 هەزار مەتر دوجا زەوی لە دەباشان لەسەری تاپۆ كراوە كە بەهاكەی زیار لە 100 ملیۆ دۆلارە.

لەتیف ڕەشید هاوسەری شانازی ئیبراهیم كە هیچ پۆپستێكی لە هەرێمدا نەبووە و لە كابینەكانی پێشوی عێراقدا وەزیری سەرچاوەكانی ئاو بووە و دەكاتە ئاوەڵزاوای جەلال تاڵەبانی، لە پارچەی زەوی 144/17 دەباشان.

بڵاوكردنەوەی ئەو بەڵگە نامە گرنگە لەسەر بنەماڵەی تاڵەبانی لە كاتێكدایە كە ئێستا ناكۆكیەكی توند لە نێوان باڵی قۆرخكار و باڵی ناوەندی بڕیار لە ناو یەكێتی نیشتیمانیدا دروست بووە و جار لە دوای جار كێشەكان بە بنبەست دەگەن.