عیراقى و جیهانى

په‌كه‌كه‌ كچه‌ شه‌رڤانێكی گوله‌باران كرد

 

 

 

سەرچاوەیەکی تایبەت کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند، ڕۆژی 6\10\2016، کچە گەریلایەکی پەکەکە کە خەڵکی شاری (وان)ی کوردستانی باکوورە و بە (ڕووناهی) ناوی هێندراوە، هەوڵی ڕاکردنی لەنێو ڕیزەکانی پەکەکە داوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ڕووناهی، بەرپرسی تیمی قۆمیتانی (شەهیدانی کورتەک) بووە و دوای ئەوەی کە هەوڵی ڕاکردنی داوە، لە نزیک شاخی (شەگەور) لە دۆڵی باڵەیان لە سنووری قەزای چۆمان، لەلایەن هێزێکی پەکەکەوە دەستگیر کراوە و هەر لەوێ، گوللەباران کراوە.

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی گەریلاکانی بۆ سەر ژیانی ئاسایی خۆیان، سزای توندی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە هەوڵی ڕاکردن دەدەن، لە ساڵانی ڕابردووشدا چەندان حاڵەتی گوللەبارانکردنی ئەو کەسانە تۆمار کراوە کە هەوڵی ڕاکردن دەدەن.