هەواڵ

ژماره‌كه‌ی عه‌لی باپیر سێ رۆژه‌ مه‌شغوڵه‌

 

 

 

بۆ ئاساییكردنه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی ته‌شه‌بوز بۆ پارتی و داننان به‌و هه‌ڵانه‌ی له‌ رابردوودا له‌دژی پارتی ئه‌نجامیداوه‌، ماوه‌ی سێ رۆژه‌، عه‌لی باپیر ته‌له‌فون بۆ ئازاد به‌رواری ده‌کات، به‌ڵام جوابی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی نادرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ نیگه‌رانی له‌ناو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی باپیر دروست ببێت..

چه‌ند رۆژێكه‌ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی به‌ ئازاد به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ده‌كات بۆ پاشه‌كشه‌كردنی له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی و چاككردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتیدا" به‌ڵام وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌كانی نادرێته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیه‌وه‌ ره‌خنه‌ له‌ پارتی ده‌گرن كه‌ به‌هۆی هه‌ڵوێستی خراپی ئه‌میره‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌رگای گفتوگۆی به‌سه‌ردا داخستون و هاوكات به‌شداری هیچ دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌و سه‌ردانێكی فه‌رمیان پێناكرێت، هه‌روه‌ها ئاماده‌ش نیه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر و كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا دابینشێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌كانی ئه‌میره‌كه‌یان به‌رزبێته‌وه‌و به‌ سیااسه‌توانێكی هه‌ڵه‌ وه‌سفی بكه‌ن.

ره‌وش پۆست له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌ كه‌ سێ  رۆژه‌ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ به‌ ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی به‌ ئازاد به‌روارییه‌وه‌ ده‌كات" به‌ڵام جوابی ناداته‌وه‌.