هەواڵ

رێككه‌وتنه‌ لۆكاڵیه‌كه‌ی سلێمانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

 

 

 

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات، بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی، دەیانەوێت ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی لەبار ببەن.

عەدنان عوسمان، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، لە وتارێکدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: کاتێک نەوشیروان مستەفا بۆ کوردستان گەڕایەوە، دوا چانسی بە ڕابەرایەتیی ئێستای یەکێتی دا کە بێنە ژێر باری داواکاریی جەماوەر و ئەندامانی خۆیان لە پێناو چاکسازی و گۆڕانکاری و بنیاتنانی دامودەزگاکاندا، بۆیە ڕێککەوتنێکیان ئەنجام دا. دەشڵێت: لەو پێناوەدا و بە کەوتنە ژێر باری لێزمەی رەخنەی هەوادارانی، نەوشیروان مستەفا رێکەوتننامەیەکی مێژویی لەگەڵ ئیمزاکردن.

ئەو هەڵسووڕاوەی گۆڕان کە ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بووە، دووپاتی کردووەتەوە: ئێستا دەبینین ڕێککەوتنەکە سارد و سڕانە خەریکە لە لایەن هەندێک لە سەرکردەکانی یەکێتییەوە بە خاک ئەسپێرێت.