هەواڵ

هێرۆ نەخۆشخانەیەك بە 75 ملیۆن دۆلار دەكڕێت

 

 

 

پێگەكانی نزیك لە باڵی ناوەندی بڕیار بڵاویان كردەوە، هێرۆ برایم ئەحمەد بەو سامانە كە بەشێوەیەكی ناشەرعی بەیەكەوەی ناوە، لە وڵاتی ئوردن پشكی 40%ی نەخۆشخانەی دامەزراوەی مەلیك حوسێن بۆ شێرپەنجەی بە بڕی 75 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی كڕیوەتەوە.

ئەو پێگەیە دەپرسێ، هێرۆ پشكی 40%ی ئەو نەخۆشخانەیەی بە كام پارە كڕیوە، ئایا بە میرات لە برایم ئەحمەدی باوكی بۆی ماوەتەوە، یان ئەمە پارەی فرۆشتنی نەوتی كەركووكە، یان پارەی منداڵپارێزانی كوردستانە، یانیش پارەی قووتی خەڵكی داماوی كوردستانە كە باوكیان لە بەرگری لە خاك و وڵات شەهید بوون؟.

هەروەها ئاماژەی داوە، كە ئیتر بەسە و هێندە خۆڵ مەكەرە چاوی خەڵكەوە، ژمارەكان زۆر ماون بڵاویان بكەینەوە، بەڵام ئەوەندە بەسە ئێستە بڵاوی بكەینەوە.

رۆژی یەكی ئەیلوول/سێپتێمبەر، جێگرانی سكرتێری گشتی و 18 سەركردەی باڵای ئەو حزبە لە ڕاگەیەنراوێكدا ناوەندی بڕیاریان ڕاگەیاند و باڵی قۆرخكاریان بە هەڵووشینی قووتی خەڵك و ئەنجامدانی سەفقەی ژێر بە ژێر تۆمەتبار كرد، خۆیان بە بڕیاردەری شەرعیی یەكێتی ناساند و دەرچوونی هەر بڕیارێكیان بەبێ گەڕانەوە بۆ ناوەندی بڕیار بەناوی یەكێتی بە ناشەرعی لە قەڵەم دا، رۆژی دواتر باڵی قۆرخكار لە ژێر ناوی "زۆرینەی مەكتەبی سیاسی" كۆ بوونەوە و لە راگەیەنراوێكدا باڵی ناوەندی بڕیاریان بە ناشەرعی لە قەڵەم دا و داوای هەرچی زووە بەستنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتییان كرد.