هەواڵ

هێرۆ پاره‌كانی ره‌وانه‌ی بانقێكی ئه‌وروپی ده‌كات

 

 

 

 

پاش دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ت و داهاتی سلێمانی و ئه‌و ته‌خشان و په‌خشانانی كه‌ دوو ساڵه‌ باڵی قۆرخكاری یه‌كێتی له‌سنوری ده‌سته‌ڵاتیدا ئه‌نجامیداوه‌، باڵی قۆرخكاری یه‌كێتی وبه‌تایبه‌تی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د توشی نیگه‌رانی بوه‌ له‌ڕێگه‌ی شانازی خوشكیه‌وه‌ له‌ له‌نده‌ن بڕی 100 ملیار دۆلار له‌ بانقێكی ئه‌هلی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ڵده‌گرێت.

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو كه‌ تایبه‌ت به‌ ره‌وش پۆستی راگه‌یاندوه‌: هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د له‌پاش دروستكردنی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ داهاته‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌و رانیه‌، هه‌وڵی كۆسپ دروستكردن بۆ لیژنه‌كه‌ ده‌كات و تاوه‌كو داهاتی نه‌ختینه‌ی 2 ساڵی رابردوو له‌ڕێگه‌ی شانازی خوشكیه‌وه‌ له‌ بانقێكی ئه‌هلی له‌ وڵاتی به‌ریتانیا هه‌ڵبگرێت. سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هێرۆ ئێستا به‌ده‌وڵه‌مه‌نترین ئافره‌ت له‌ رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت، بۆیه‌ ترسی هه‌یه‌ لیژنه‌كه‌ ده‌ستی بگاته‌ ئه‌و پاره‌ زه‌به‌لاحه‌ و له‌ژێر چنگی ده‌ری بهێنن، بۆیه‌ ناوبراو له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هه‌وڵده‌دات به‌ كردنه‌وه‌ی چه‌ند حیساب بانقێك له‌ وڵاتی به‌ریتانیاو به‌ جیا له‌ چه‌ند بانقێكی ئه‌هلی ئه‌و وڵاته‌ بڕی 100 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كه‌ به‌شێكی كه‌می داهاتی 2 ساڵی رابردووی گومرگ و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان و باجی سنوری سلێمانی و گه‌رمیان وهه‌ڵه‌بجه‌و رانیه‌یه‌ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ بكات و له‌سه‌ر حیسابی شاناز برایم ئه‌حمه‌د تۆماریان بكات.