هەواڵ

قادر عه‌زیز په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه‌ كرد، قادر عه‌زیز په‌شیمانی ده‌رده‌بڕێت و پێیوایه‌ پاره‌ و سامانی دنیا ئه‌وه‌ی نه‌ده‌هێنا حزبێك به‌ قوربانی بكات.

ره‌وش پۆست له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ قادر عه‌زیز سكرتێری حزبی ئاینده‌ی پێشوو زانیویه‌تی، كه‌ قادر عه‌زیز له‌سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیكردنی به‌ ریزه‌كانی یه‌كێتیه‌وه‌ چه‌ندین به‌لێنی گه‌وره‌ی پێدراوه‌، جگه‌ له‌ پله‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و موچه‌یه‌كی باش، هاوكات به‌لێنی پێدرابوو چه‌ند خزم و كه‌سێكی نزیكی له‌ ناو یه‌كێتی به‌پله‌و ئیمتیازاتی جیاجیا جێگه‌یان بكرێته‌وه‌، به‌ڵام دوابه‌دوای راگه‌یاندنی باڵی ناوه‌ندی بڕیار، قادر عه‌زیز رووبه‌ڕووی چه‌ند كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆته‌وه‌، گرنگترینیان په‌شیمانی قادره‌ له‌وه‌ی حزبێكی به‌قوربانی پۆستێكی ناو یه‌كێتی كردووه‌، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی ئه‌وه‌شی نیشانداوه‌ ئه‌و بۆ پاره‌و ئیمتیازات خۆی و حزبه‌كه‌ی فرۆشتوه‌، كه‌چی به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌ كه‌ یه‌كێتیه‌كان به‌تایبه‌تی باڵی قۆرخكار به‌ڵێنیان پێدابوو، قادر عه‌زیز ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌، مانه‌وه‌ی له‌ناو حزبه‌كه‌یدا سه‌نگ و قورساییه‌كی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستاكه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا كه‌س حیسابی بۆ ناكات، هاوكات باڵی ناوه‌ندی بڕیاریش ره‌خنه‌ی لێگرتوه‌ به‌ شیاوی پۆستی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی نه‌زانیوه‌، بۆیه‌ قادر ئێستاكه‌ له‌وپه‌ڕی په‌شیمانی و زه‌لیلیدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و په‌شیمانه‌ بۆ پاره‌ و ئیمتیازات خۆی سوك كردووه‌.