هەواڵ

شانازو له‌تیف موڵك و ماڵیان ده‌فرۆشن

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

شاناز برایم ئه‌حمه‌د خوشكی هێرۆ خاوه‌نی باڵی قۆرخكاری یه‌كێتی به‌نیازه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و موڵك و مالانه‌ی بفرۆشێت كه‌ بونه‌ته‌ ماده‌ی ئیعلامی و له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا قسه‌و باسی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و ڤێلا و 75 هه‌زار مه‌تر زه‌وییه‌ی كه‌ له‌ ده‌باشان به‌ نایاسایی وه‌ریگرتووه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی ره‌وش پۆست، شاناز برایم ئه‌حمه‌د بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ ناڕازییانه‌ی له‌سه‌ر موڵك و ماڵی خۆی و له‌تیفی هاوسه‌ری هه‌یه‌، به‌نیازه‌ له‌ڕێگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه‌ سه‌رجه‌م موڵك و ماڵ و75 هه‌زار مه‌تر زه‌وییه‌كه‌ی ده‌باشان بفرۆشێت. ره‌وش پۆست ئه‌وه‌شی زانیوه‌، شاناز هه‌ست ده‌كات فشارێكی زۆری له‌ناو یه‌كێتی و به‌تایبه‌تی باڵی ناوه‌ندی بڕیاری له‌سه‌ره‌ له‌باره‌ی ئه‌و موڵك و ماڵ و زه‌ویانه‌ی كه‌ به‌نایاسایی وه‌ریگرتوه‌و ده‌ترسێت بارودۆخه‌كه‌ له‌ده‌ست ده‌ربچێت و حكومه‌ت ده‌ست به‌ سه‌ر موڵكه‌كانیدا بگرێت، بۆیه‌ هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نزیكی خۆیه‌وه‌ به‌شێوه‌ی نهێنی له‌ ته‌نده‌رێكدا سه‌رجه‌میان بفرۆشێت.

ره‌وش پۆست زانیاری ده‌ستكه‌وتوه‌ شاناز هه‌وڵده‌دات ئه‌و موڵكانه‌ بفرۆشێت كه‌ ئێستاكه‌ له‌سه‌ر خۆی و له‌تیفی هاوسه‌ری هه‌ڵای راگه‌یاندنه‌كانی له‌سه‌ره‌، به‌تایبه‌تی ڤێلا و ئه‌و 75 هه‌زار مه‌تر زه‌وییه‌ی كه‌ له‌ ده‌باشان به‌ نایاسایی وه‌ریانگرتووه‌، بۆیه‌ لیژنه‌یه‌كی چه‌ند كه‌سی پێكهێناوه‌ به‌شێوه‌ی نهێنی ده‌ست به‌ فرۆشتنیان بكات.

 

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости