هەواڵ

به‌په‌له.. بارزانی سه‌رپه‌رشتی ئازادكردنه‌وه‌ی موسل ده‌كات

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

به‌پێی زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست، ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش نزیكبۆته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی داعش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتون له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌و چۆنیه‌تی جوله‌پێكردنی هێزه‌كان و سه‌رپه‌رشتی گشتی هێزه‌كان له‌لایه‌ن مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نه‌خشه‌داڕێژه‌رانی شه‌ڕه‌كه‌ش له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دارێژراوه‌و پێشبینی ده‌كرێت له‌كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به‌ شه‌ڕی موسڵ بكرێت.

ره‌وش پۆست له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ زانیویه‌تی، كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی موسڵ به‌جۆرێكی رێكوپێك و نه‌خشه‌ بۆ دارێژراو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركردایه‌تی گشتی شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌كات، هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانیش سه‌رپه‌رشتی هێزه‌ عێراقیه‌كان ده‌كات، هاوكات له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیشه‌وه‌ بڕیاردراوه‌ سه‌رجه‌م پێداویستی و كه‌ره‌سته‌ لۆجستیكیه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌ به‌شداربوه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ دابین بكرێت.

ره‌وش پۆست ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه‌ نه‌خشه‌ی چۆنێتی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و چۆنێتی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ راسته‌وخۆ پلان و زانیارییه‌ سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ دابه‌شی سه‌ر هێزه‌كان ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بریتی ده‌بێت له‌ هاوكای ئاسمانی له‌ خاپوركردنی بنكه‌و باره‌گاكانی تیرۆریستان له‌شاره‌كه‌ و هاوكات چاودێری توندی پێشره‌وییه‌كانی هێزه‌ ئازادكه‌ره‌كان ده‌كات، سه‌ر

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێ شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵ زۆر بخایه‌نێت، بۆیه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی دژ به‌ تیرۆر و عێراقه‌وه‌ بڕیار له‌ دابینكردنی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی دراوه‌ و وه‌ك هێزی كۆمه‌ك له‌پشت پێشڕه‌وییه‌كانه‌وه‌ ده‌بن. هاوكات تیمی پزیشكی سه‌ربازی بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ربازه‌ برینداره‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ حكومه‌تی عێراقی له‌ ئه‌ستۆی خۆی گرتووه‌، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ ده‌بن و روو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن،  به‌پێی رێككه‌وتنی سێقۆڵی ئه‌مه‌ریكاو كوردستان و عێراق، خزمه‌تگوزاری مرۆیی بۆ ئاواره‌کان، ئه‌رکی حکومه‌تی عێراق ده‌بێت به‌ هاوکاری ئاژانسه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости