هەواڵ

ئه‌و هه‌واڵه‌ی هێرۆی خۆشحاڵكرد

 

 

 

پاش بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی برینداربوونی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی له‌ باڵی ناوه‌ندی بڕیار، هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی باڵه‌كه‌ی بێ سڵه‌مینه‌وه‌ هه‌واڵی برینداربونی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵی راگه‌یاندوه‌و له‌كاتی قسه‌كردنیشیدا خۆشحاڵیه‌كی زۆر به‌ رووخسارییه‌وه‌ دیاربوه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكردنی ژماره‌یه‌كی گوند له‌ ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك پێنج پێشمه‌رگه‌ی لیواكه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ شه‌هید بوونه‌ و شاڵاوی كۆسره‌ت ره‌سوڵ هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌ و سه‌ر به‌ باڵی ناوه‌ندی بڕیاره‌ به‌ سووكی بریندار بووه‌ و گواسراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه‌ هاوشانی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی (باڵی قۆرخكار) هه‌واڵی برینداربوونی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی پێڕاگه‌یه‌نراوه‌، له‌كاردانه‌وه‌دا، هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د بێ شاردنه‌وه‌ی خۆشحاڵیه‌كه‌ی رایگه‌یاندوه‌ ئه‌وه‌ی رقی لێمان بێت خراپی به‌سه‌ر دێت، خوا تۆڵه‌مان ده‌كاته‌وه‌. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، كه‌ هێرۆ به‌ بیستی هه‌واڵه‌كه‌ تاوه‌كو كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ خۆشحاڵیه‌كی زۆر به‌رووخسارییه‌وه‌ دیاربوه‌.