هەواڵ

به‌په‌له.. په‌یامنێری جه‌زیره‌ له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ دوورخرایه‌وه‌

 

 

 

پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه‌ی دروستی له‌سه‌ر كۆكرایه‌وه‌ كه‌ ناوبراو لایه‌نگری بۆ گروپی تیرۆریستی داعش ده‌كات و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هاوخه‌می و پاڵپشتی داعشی كردبوو، له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كاركردنی (حامد حه‌دید) په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌زیره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست، له‌ دوو رۆژی رابردووی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گوندو ناوچه‌و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ، په‌یامنێرو میدیایه‌كی زۆری جیهانی بۆ رووماڵكردنی رووداوه‌كان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدان، به‌پێی چه‌ند مه‌رجێك كه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دانراوه‌، نابێت په‌یامنێر یاخود میدیاكار هیچ زانیارییه‌ك یاخود لایه‌نگرییه‌كی بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو هه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی (حامد حه‌دید) په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌زیره‌ كه‌ به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی روون و ئاشكرا لایه‌نگری و پالپشتی بۆ گروپی تیرۆریستی داعش راگه‌یاندبوو و هاوكات زانیاری و هه‌واڵگری بۆ ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیه‌ كردبو، له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نی په‌یوه‌ندار به‌ شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه‌ له‌كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌و به‌ته‌واوی كاركردنی له‌ هه‌رێمی كوردستان لێ قه‌ده‌غه‌كرا.