هەواڵ

ناوه‌ندی بڕیار ده‌چێته‌ پاڵ پارتی

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە هاوكات لەباڵی "ناوەندی بڕیار"ە، بەدوری دەزانێت بەبێ‌ رێكەوتنی حزبەكان پەرلەمانی كوردستان كارابكرێتەوە، دەڵێت" بەبێ‌ پارتی پەرلەمان كارا ناكرێتەوە‌و دەبێت حزبەكان پێكەوە دانیشتن‌ و رێكەوتن لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان بكەن".

بەرزان ئەحمەد كوردە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەباڵی ناوەندی بڕیار، لەبارەی هەوڵەكان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان بەئاوێنەی نزیك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی راگەیاندوە، لەو بڕوایەدانیە لەدەرەوەی رێكەوتنی حزبەكان پەرلەمان كارابكرێتەوە، وتوشیەتی" بەبێ‌ پارتی پەرلەمان كارا ناكرێتەوە‌و دەبێت حزبەكان پێكەوە دانیشتن‌ و رێكبكەون لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان".

بەرزان ئەحمەد كوردە ئاماژە بەوە دەكات، پارتی بەتەنها نییە‌و هێزی تریشی لەگەڵدایە‌، دەشڵێت" ئەگەر رێكەوتنی سیاسی نەبێت پەرلەمان كارا ناكرێتەوە".

سەبارەت بەو هەوڵانەش كە لەدەرەوەی حزبەكان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان دەدرێت، دەڵێت "من لەو بڕوایەدانیم هیچ هەوڵێك كە لەدەرەوەی رێككەوتنی حزبەكان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان بخرێتەگەڕ سەركەوتوبێت".

ئەو سەركردەیەی باڵی ناوەندی بڕیار جەغت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، هەتا لایەنە سیاسیەكان لەسەر یاسای سەرۆكایەتی هەرێم رێكنەكەون، ناتوانن رێكبكەون لەسەر پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان، لەوبارەیەشەوە وتویەتی "چونكە پەرلەمان كارا نابێتەوە، ئەگەر دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش بڕۆنەوە‌و بچنەوە دەوام بكەن ناتوانن نە بڕیار دەربكەن نە یاسا، بۆیە ئەو كەسانەی دەیانەوێت بەجددی پەرلەمان كارابكەنەوە دەبێت بەجورئەتەوە بتوانن چارەسەری پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بكەن‌و لەسەری رێكبكەون".

 

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости