هەواڵ

كاكه‌ حه‌مه‌ پۆستێكی گرنگی پێده‌درێت

 

 

 

به‌پێی زانیارییه‌ پشتڕاستكراوه‌كان، له‌ ئه‌گه‌ری گۆڕانكارییه‌كان له‌ كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆمه‌ڵێك وه‌زاره‌ت گۆڕانكاری گه‌وره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ و به‌شێك له‌ وه‌زیره‌كان دوور ده‌خرێنه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری نوێش ده‌ستبه‌كار ده‌بن، له‌نێویشیاندا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی شۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پۆستی وه‌زاره‌تێك وه‌رده‌گرێت.

ره‌وش پۆست له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ زانیاری ده‌ستكه‌وتوه‌، كه‌ له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانکارییه‌کی پێکهاته‌ی کابینه‌ی هه‌شتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، ده‌کرێته‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و به‌ كه‌سێكی شۆڕشگێڕ و خاوه‌ن خه‌بات و قوربانیدانه‌كانی وایكردووه‌ له‌لای پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگیه‌كی تایبه‌تی پێ بدرێت  و كاندید بكرێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌. ره‌وش پۆست ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتوه‌ كه‌ ئێستا کاکه‌ حه‌مه‌، وه‌ک ئه‌ندامی باڵای له‌شکری پێشمه‌رگه‌ی کوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و له‌لای به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی هه‌رێم بایه‌خ و رێز و ته‌قدیرێكی زۆری هه‌یه‌، بۆیه‌ پێشبینی زۆر هه‌یه‌ له‌كاتی گۆڕانكارییه‌كان له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تدا، كاكه‌ حه‌مه‌ بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كاندید بكرێت.