هەواڵ

عه‌لی باپیر بۆ شه‌فاعه‌ت لای جێگره‌كه‌ی بارزانییه‌

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ندین رێگه‌و له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی حزبیه‌وه‌ هه‌وڵێكی زۆریدا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیدار ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌ نه‌رێنی و هاودژه‌كانی خۆی و حزبه‌كه‌ی له‌ئاست ئه‌و ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌و كێشه‌و كۆسپانه‌ی هاتبونه‌ ئاراوه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ ئاماده‌بێت له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر دانیشتن و گفتوگۆ ئه‌نجام بدات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست، له‌ دوایین هه‌وڵی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ناچاربووه‌ هانا بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ببات، تاوه‌كو له‌ڕێگه‌ی ناوبراوه‌وه‌ شه‌فاعه‌تێكی بۆ بكرێت و هه‌وڵبدرێت دیدارێك له‌گه‌ڵ بارزانی دا ئه‌نجامبدات و روونكردنه‌وه‌و په‌شیمانبونه‌وه‌و خه‌جاڵه‌تباری خۆی بۆ بارزانی ده‌رببڕێت. زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌دیداری نێوان كۆسره‌ت ره‌سوڵ و ئه‌میری كۆمه‌ڵدا چه‌ند پرسێكی ساده‌ باسكراون، به‌ڵام باپیر هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆلای جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم دووپاتكردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌، ده‌یه‌وێ هه‌وڵێكی نێوه‌ندگیری برایانه‌ بدات تاوه‌كو په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاسایی ببنه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا ئه‌وه‌ بۆ ره‌وش پۆست ئاشكرا ده‌كات، كه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵی راگه‌یاندوه‌، هه‌رچه‌نده‌ دڵنیا نیم براده‌رانی پارتی قبوڵی ده‌كه‌ن یاخود نا، به‌ڵام هه‌وڵێك ده‌ده‌م و په‌یامه‌كه‌ت به‌ به‌ڕێز مسعود بارزانی ده‌گه‌یه‌نم.

 

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости