هەواڵ

له‌باره‌ی ڤیدیۆکه‌وه‌ وه‌ڵامی گۆڕان و باڵی قۆرخکار ده‌درێته‌وه‌

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو كه‌ دوو كه‌سی میلیشیای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری كه‌ركوك، به‌ زۆرو لێدان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ تیرۆریستێكی ده‌ستگیركراو داوای لێ ده‌كه‌ن ناوی (بارزانی) بهێنێت و بڵێت بارزانی ئێمه‌ی هێناوه‌ته‌ كه‌ركوك، به‌رپرسێكی ئه‌منی شاری كه‌ركوك سه‌ر به‌له‌به‌ری ئه‌و هه‌وڵه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ناشرینكردن و دوژمنایه‌تیكردنی پارتی له‌شاره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی به‌ كاره‌كه‌ هه‌ڵساون كه‌ به‌زۆر قسه‌ به‌ تیرۆریسته‌ ده‌ستگیراوه‌که‌ ده‌که‌ن، یه‌کیان ناوی (محمود کوێخا موباره‌ک) برای عه‌بدوڵڵا کوێخا موباره‌که‌، که‌ عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌رپرسی مه‌کۆی چه‌مچه‌ماڵی گۆڕانه‌. که‌سی دووه‌م ناوی (کامه‌ران)ه‌، ئه‌م دوو که‌سه‌ پێشمه‌رگه نیین و به‌ قه‌ولی خۆیان میلیشیان.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی شاری كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتوه‌، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌ میلیشیاییه‌كانی له‌شاری كه‌ركووك سه‌رقاڵی دروستكردنی سیناریۆن بۆ ناشرینكردنی پارتی و به‌لاڕێدابردنی پرسی چۆنێتی چونی تیرۆریستانی داعش بۆ ناو شاری كه‌ركووك، له‌و میانه‌شدا دوو كه‌س كه‌ یه‌كێكیان برای به‌رپرسی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی گۆڕانه‌، له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا به‌زۆر له‌ تیرۆریسته‌كه‌ ده‌ده‌ن و داوای لێده‌كه‌ن به‌زۆر ناوی (بارزانی) بهێنێت و بڵێت بارزانی هاوكاریكردوین، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسێكی ئه‌منی شاری كه‌ركوك ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و تیرۆریسته‌ كه‌ ناوی (مازن نزهان)ه‌و له‌ماڵی مامێكی له‌شاری كه‌ركوك ماوه‌ته‌وه‌و دواتر مامی هه‌لساوه‌ به‌ڕاده‌ستكردنی تیرۆریسته‌كه‌ به‌ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و دوو كه‌سه‌ش به‌ ده‌رفه‌تیان زانیوه‌ دوژمنایه‌تی پارتی بكه‌ن و كاری وه‌ها قێزه‌ون ئه‌نجام بده‌ن. سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌ی شاری كه‌ركوك ئاشكرای ده‌كات، ڤیدیۆکه‌، له‌ ده‌قه‌ی ١:٥٣ راده‌گیرێت و چه‌کداره‌ گۆڕانه‌کان به‌ تیرۆریسته‌که‌ ده‌ڵێن بڵێ جه‌ماعه‌تی بارزانی ئێمه‌یان هێنا بۆ که‌رکوک، بۆیه‌ له‌و خوله‌که‌ که‌ کامیرا ریک ده‌کرێت، شوێن و روناکی ڤیدیۆکه‌ ده‌گۆڕێت! ئه‌مه‌ش زۆر وازحه‌ که‌ چه‌کدارانی گۆڕان به‌ تیرۆریسته‌که‌یان گوتووه‌ بڵێ جه‌ماعه‌ت بارزانی ئێمه‌یان هێنا!

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌ له‌باره‌ی تیرۆریسته‌كه‌و چۆنێتی دزه‌كردنی بۆ شاره‌كه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌م تیرۆریسته‌، ماوه‌ی مانگێک ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئاواره‌کان له‌ حه‌ویجه‌وه‌، به‌ جنسیه‌ی ته‌زویره‌وه‌ هاتۆته که‌رکوک! هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووپاتكراوه‌ته‌وه‌ تیرۆریسته‌كه‌ له‌شه‌وی یه‌که‌م بریندار بووه‌ و چۆته‌ ماڵی مامی، ماڵی مامی له‌ گه‌ڕه‌کی مه‌نسیه‌یه‌ که‌ گه‌ڕه‌کێکی ته‌جاوزه‌ و له‌خوار گه‌ڕه‌کی (واحد حوزه‌یران)ه‌وه‌یه‌. سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ئه‌و تیرۆریسته‌ پێشتر دوو جار گیراوه‌ و به‌ پاره‌ و به‌رتیل به‌ربووه‌ له‌ دادگای که‌رکوک.