هەواڵ

به‌رپرسانی یه‌كێتی مه‌زهه‌بیان ده‌گۆڕن

 

 

 

ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماوه‌ی دوو سال زیاتره‌ هه‌ڵساوه‌ به‌گۆڕینی مه‌زهه‌بی له‌ سوننه‌وه‌ شیعه‌، به‌مه‌ش لایه‌نگری له‌ زۆربه‌ی پرسه‌ سیاسیه‌كانیش بۆ شیعه‌كانی عێراق نیشانداوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست، ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر داوای نوری مالیكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی عێراقی هه‌ڵساوه‌ به‌ گۆڕینی مه‌زهه‌بی له‌ سوننه‌وه‌ بۆ شیعه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ده‌ربڕینی نیازپاكی یه‌كێتی به‌رامبه‌ر شیعه‌كان و ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ له‌ عێراقدا هاوڕان له‌سه‌ری. زانیاریه‌كانی ره‌وش پۆست ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه‌ ئاڵا تاڵه‌بانی هه‌رچه‌نده که‌سێکی پابه‌ند نییه‌ به‌ ئاین و مه‌زهه‌به‌وه‌ و که‌سێکی کراوه‌یه‌، نێرگه‌له‌ و جگه‌ره‌ ده‌کێشێت به‌ که‌می و به‌پێی ده‌رفه‌ت و کاره‌که‌ی، مادده‌ کحولیه‌کانیش ده‌خواته‌وه‌، به‌تایبه‌تی ویسکی و هه‌ندێکجاریش شه‌رابی فه‌ره‌نسی.

ره‌وش پۆست ئه‌وه‌شی زانیوه‌، ئاڵا تاڵه‌بانی، مه‌زهه‌ب گۆڕینه‌که‌ی ته‌نها بۆ موجامه‌له‌ی سیاسی بووه‌، نه‌ک به‌ بیروباوه‌ڕی ته‌واوه‌وه‌.