هەواڵ

توانا عوسمان ئابڕوی یه‌كێتی برد

 

 

 

له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی ئه‌فسه‌ری پێشوی به‌عس ملازم موحسین له‌ كه‌ناڵ و میدیاكانی سه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتمانی، توانا عوسمان نوسه‌ری شاری سلێمانی به‌چه‌ند خاڵێك ئابڕوی یه‌كێتی و میدیاكانی ده‌بات.

توانا عوسمان نوسیویه‌تی: بڵاوبونەوەی هەواڵی کوشتنی ئەفسەری بەعس "ملازم موحسین" لەوڵاتی یەمەن، لەلایەن "بەرپرسێکی یەکێتیەوە" و هێزێکی کوردیەوە، لەهەندێک وێبسایتی کوردی، بەتایبەت لەوێبسایتێکی وەک ئاوێنە کەبڕیارە هی ڕۆژنامەیەکی محتەرەم بێت، مایەی خەفەتەو نیشانەی داتەپینی میدیای کوردیە.

نوسه‌ر له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاماژه‌ به‌و سیناریۆ چه‌واشه‌كاریانه‌ی یه‌كێتی ده‌كات كه‌ گوایه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا ئه‌نجامداوه‌، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌و وڵاته‌و كات و چۆنێتی ئۆپه‌راسیۆنه‌ خه‌یاڵیه‌كه‌ی یه‌كێتی بكات، هه‌روه‌ها ده‌نوسێت: "بەرپرسێکی یەکێتی" بۆ ناوی نەهاتوە؟ لەکاتێکدا بەحساب ئۆپراسیۆنی کوشتنی موڵازم موحسین پاڵەوانێتیە. هه‌روه‌ها ده‌پرسێت: "هێزێکی کوردی" کێن و چۆن لەوڵاتی یەمەن؟ پێکهاتەی چەکداری کوردی لەوێ چۆن ڕێکخراوە؟
توانا عوسمان بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و سیناریۆ داڕێژراوه‌ی یه‌كێتی ده‌پرسێت، باشه‌ کوا وێنە یان ڤیدیۆی مولازم موحسین پێش کوشتنی کە گوایە بۆ ماوەیەک چاودێری ورد کراوە؟ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: کوا وێنە یان ڤیدیۆی مولازم موحسین دوای کوشتنی کەگوایە لەئۆپراسیۆنێکی پلانبۆداڕێژراودا کوژراوە؟ کوا سەرچاوەیەکی بێلایەنی یەمەنی بۆ هەواڵی کوشتنی ئەفسەرێکی بەعس لەو وڵاتەدا؟
له‌ كۆتاییدا ده‌نوسێت: تێبینی: ئەگەر ئەوە چالاکی و هەواڵ بێت، منیش دەتوانم بڵێم، هەفتەی پێشوو کوڕێکی دراوسێمان لەوڵاتی ئۆکرانیا، بەقەیتانی قۆنەرەکەی شێخ جەعفەری کۆنە پارێزگاری سلێمانی خنکاندوە.