هەواڵ

ئاڵا تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ گه‌نجێك سێكس ده‌كات

 

 

 

تایبه‌ت به‌ ره‌وش پۆست

به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ده‌ست ره‌وش پۆست كه‌وتوه‌، ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری و ژێربه‌ژێری سێكسی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌بدا په‌یداكردوه‌و تاكو ئێستا چه‌ندین جار پێكه‌وه‌ بۆ رابواردن و به‌سه‌ربردنی كاته‌ خۆشه‌كانیان سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیان كردوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ تایبه‌ت به‌ ره‌وش پۆست نێردرازه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق و هاوكات كه‌سێكی دیاری بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌ژمار ده‌كرێت، ژماره‌یه‌ك په‌یوه‌ندی گوماناوی و سێكسی و سۆزداری پڕ له‌ نهێنی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب به‌ناوی (محه‌مه‌د حه‌لبوسی) ئاشكرا ده‌بێت، زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ عه‌ره‌به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانه‌و سوننه‌ مه‌زهه‌به‌و خه‌ڵكی فه‌لوجه‌یه‌ و به‌ ئه‌سڵ بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌عسی بووه‌و ئێستاكه‌ كه‌سێكی نزیكی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه‌و له‌ڕێگه‌ی نزیكایه‌تیه‌وه‌ توانیویه‌تی ده‌رفه‌تێكی باش بقۆزێته‌وه‌و په‌یوه‌ندیی سێكسی له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانیدا ببه‌ستێت.

ره‌وش پۆست ئه‌وه‌شی زانیوه‌ كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ سێكسیه‌ی نێوان ئاڵا تاڵه‌بانی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئێستا گه‌یشتۆته‌ قۆناغی ئاشكراو ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی به‌وه‌یان زانیوه‌و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیان ئاگاداركردۆته‌وه‌. هه‌روه‌ها ره‌وش پۆست ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ ئاستی په‌یوه‌ندی نێوانیان گه‌یشتۆته‌ ئاستێك كه‌ ئیتر به‌بێ یه‌كتری ناتوانن بژین، بۆیه‌ چه‌ندین جار به‌ ئاسانكاری ئاڵا تاله‌بانی و ره‌خساندنی هه‌لێكی باش و پێدانی پاره‌وه‌ به‌ دووقۆڵی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیان كردوه‌. زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئێستاكه‌ ئه‌و دوو دڵداره‌ (ئاڵاو محه‌مه‌د) له‌ وڵاتی سویسرا پێكه‌وه‌ن و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

ره‌وش پۆست ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئاڵاو محه‌مه‌د حه‌لبوسی وایكردوه‌ یه‌كێتی له‌ به‌غدا كاریگه‌ری نه‌بێت به‌سه‌ر بڕیاره‌كانیدا، واتا ئاڵا تاله‌بانی تاكلایه‌نه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حزبه‌كه‌ی بڕیارات ده‌رده‌كات. هاوكات ئێستاكه‌ په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌كه‌ وایكردوه‌ زۆر جار سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ مه‌رامی سیاسی سودی باشی لێ بینراوه‌.