هەواڵ

به‌رهه‌م ساڵح حزبێكی نوێ راده‌گه‌یه‌نێ

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

ئێران گومانی لە بەرھەم ساڵح ھەیە حزبێکی نوێ لەژێر ھەژموونی تورکیا و ئەمەریکا و کەنداو دابمەزرێنێ، بۆ ئەوەش ھەوڵەکانی بۆ چارەسەریی کێشەکانی یەکێتی چڕ کردووەتەوە و لە رێگەی قاسم سولەیمانییەوە بانگھێشتی باڵی دەستڕۆیشووی یەکێتیی کردووە، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرھەم ساڵح دەڵێت، باڵی دەستڕۆیشتوو دەیەوێت لە ئێرانی بگەیەنێ کە بەرھەم ساڵح بەنیازی حزبێکی نوێیە، دەنا لە ڕاستیدا وا نییە.

ھەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە کە زانیارییەکانی داوەتە (باس)، قاسم سولەیمانی ھۆشداریی داونەتێ کە بە ھەر نرخێک بووە پێویستە ھەردوو باڵەکە رێک بکەون و بە باڵی دەستڕۆیشتووی گوتووە، دۆخی یەکێتی بەرگەی ئینشقاق و جیابوونەوەیەکی تر ناگرێت، پێویستە نەبنە ھۆکار بۆ جیابوونەوەی بەرھەم ساڵح و ھاوڕێکانی.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد کە قاسم سولەیمانی، باڵی دەستڕۆیشتووی ئاگادار کردووەتەوە کە جیاکردنەوەی فراکسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق لەلایەن باڵی ناوەندی بڕیارەوە، سەرەتای دامەزراندنی حزبێکی نوێیە لەدەرەوەی یەکێتی و ئەمەش شتێکە ئێران پێی قبووڵ ناکرێت، چونکە ئەگەر حزبێکی نوێ لە لایەن ناوەندی بڕیارەوە دابمەزرێت، یەکێتی بەتەواوی بچووک دەبێتەوە و لەمەشدا ئێران زەرەرمەندی یەکەم دەبێت.

 

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости