هەواڵ

سوپای قودس موچه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ده‌دات

 

 

 

تایبه‌ت به‌ ره‌وش پۆست

به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داخستنی چه‌ند نوێنه‌رایه‌تیه‌كی حكومه‌تی له‌ وڵاتان دا، یه‌كێك له‌و نوێنه‌رایه‌تیانه‌ی كه‌ داخرا، ئێران بوو كه‌ له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی بوو، بۆ ئه‌وه‌ش یه‌كێتی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی بردۆته‌ ناو نوێنه‌رایه‌تی حزبی له‌ ئێران، سوپای قودسی ئێرانی موچه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ خه‌رجی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ ئێران دابین بكات ، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش له‌وه‌رگرتنی ئه‌و یارمه‌تیه‌ بێئاگایه‌و نازانرێت نازم ده‌باغ ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریگرتوه‌ چی لێكردوه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه‌ به‌ ره‌وش پۆستی راگه‌یاند، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێم ناچاربوو ژماره‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی دابخات، له‌وانه‌ش نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران كه‌ نازم ده‌باخ نوێنه‌ری یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، به‌ڵام پاش داخستنی نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌، ناوبراو له‌ نوسینگه‌ی حزبی كاری نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و ئێرانیش له‌ڕێگه‌ی سوپای قودسه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ بۆ نه‌پچڕانی په‌یوه‌ندیی نێوان ئێران و یه‌كێتی، ئێران مانگانه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌ك خه‌رجی نوینه‌رایه‌تی ببه‌خشێته‌ یه‌كێتی و له‌لایه‌ن نازم ده‌باخه‌وه‌ به‌بێ ئاگاداری سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌رگیراوه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا دیارنییه‌ له‌چیدا سه‌رفی كردوه‌و چی لێكردوه‌.