هەواڵ

عه‌لی باپیر سیخوڕی بۆ ئێران ده‌كات

 

 

 

 

تایبه‌ت به‌ ره‌وش پۆست

به‌پێی زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست، ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌تایبه‌تی عه‌لی باپیری ئه‌میری كۆمه‌ڵه‌كه‌، سیخوڕی و چاودێری توندی دوو حزبی بزافی رزگاریخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ن.

ره‌وش پۆست له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ زانیاری ده‌ستكه‌وتووه‌، كه‌ ئێران له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی (عه‌لی باپیر) له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی کۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه‌، سیخوڕی به‌سه‌ر هه‌ردوو حزبی دیموکرات و پارتی ئازادی ده‌کرێت و ته‌واوی زانیاری و دۆسێیه‌كان له‌ڕێگه‌ی دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵه‌وه‌ مانگانه‌ ده‌بردرێنه‌ ئێران و ته‌سلیمی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ده‌كه‌ن.

ره‌وش پۆست ئاشكرای ده‌كات ئه‌و دۆسیێیانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر دوو حزبه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆی كردونه‌وه‌و مانگانه‌ بۆ ئێرانی ده‌نێرێت، بریتین له‌ زانیاری رێژه‌و ژماره‌ی چه‌كی پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ردوو حزبی دیموكرات و ئازادی كوردستان و هه‌روه‌ها ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كان و ئه‌و توانا سه‌ربازییانه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ به‌ به‌ڵگه‌و زانیارییه‌ سیخوڕییه‌كانیان كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌. هاوكات جگه‌ له‌وه‌ش تۆڕه‌ سیخوڕییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ ئه‌میره‌كه‌یان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات زانیاری له‌سه‌ر ماڵ و مناڵ و خێزانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و دوو حزبه‌ له‌ شاری كۆیه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری كوردستان كۆده‌كه‌نه‌وه‌و به‌شێوه‌ی (GPS) و شوێنه‌كان بۆ ئێران ده‌نێردرێت.

ره‌وش پۆست ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئه‌م سیخوڕییه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر دوو حزبه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌رێگه‌ی پاشکۆی ئیتڵاعات له‌ سه‌رکونسوڵگه‌ری سلێمانی چاودێری ده‌کرێن، ئاغا مورته‌زایی به‌رپرسی ئه‌و دۆسیه‌ سیخوڕییه و ته‌واوی زانیارییه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه‌ ده‌درێنه‌ وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست و نه‌خشه‌و پیلانه‌كانیان له‌دژی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.‌ ره‌وش پۆست له‌باره‌ی رۆڵی باڵای سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ وه‌ك نێوه‌ندگیری ئێران و كۆمه‌ڵ راسپێردراوه‌ ناوی (محه‌مه‌د حه‌كیم) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵه‌ و سه‌رپه‌رشتی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ سیخوڕییه‌كان ده‌كات و دواترو پاش ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان راده‌ستی سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ شاری سلێمانی ده‌كرێت.