هەواڵ

هێرۆ زه‌وییه‌كی زۆر داگیر ده‌كات

 

 

 

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" ده‌ستڕۆیشتوو" و قۆرخكاری یه‌كێتی" له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و كه‌لار و چه‌ند شوێنێكی تر زه‌وی موڵكی گشتی به‌ناوی رێكخراوی منداڵپارێز ده‌ست به‌سه‌راگرتووه‌.

شاره‌وانی سلێمانی نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی رێكخراوی منداڵپارێزه‌كه‌ی هێرۆ كردووه‌" كه‌ له‌ سنوری شاره‌وانیه‌كه‌یان" چه‌ندین زه‌ویان به‌بێ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتووه‌ بۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌ ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ و شوێنی یاری منداڵان به‌ڵام ئه‌و زه‌ویانه‌ كڕین و فرۆشتنی پێكراوه‌ و هه‌ندێكیش له‌و زه‌ویانه‌ تائێستا به‌تاڵن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ پرۆسه‌ی به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی زۆنی سه‌وز" له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و رانیه‌ و قه‌ڵادزێ و كۆیه‌ و گه‌رمیان و كه‌ركوكیش" ده‌یان پارچه‌ زه‌وی به‌رووبه‌ری جیاجیا" تاپۆی كردوه‌ به‌سه‌ر رێكخراوی منداڵپارێز كه‌ خۆی راسته‌وخۆ سه‌رۆكی بوردی به‌ڕێوه‌بردنیه‌تی.

ره‌وش پۆست له‌ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كانی حكومه‌ته‌وه‌ زانیاری لایه‌ كه‌  زیاتر له‌ چه‌ند ساڵێكه‌ رێكخراوی منداڵپارێزی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هیچ چالاكیه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه‌ و نازانرێ ئه‌و موڵكانه‌ به‌چ سیفه‌تێك دراوه‌ به‌و رێكخراوه‌.