هەواڵ

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ناوه‌ندی بڕیاركردوه‌

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

شاندی باڵی ده‌ستڕۆیشتوی یه‌كێتی بۆ تاران" ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئاشكرا كرد و به‌ زمانی ئێرانیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ ئه‌و باڵه‌ هێناوه‌ و ئه‌و ناوه‌ندیش ره‌تیان كردۆه‌ته‌وه‌ به‌و مه‌رجانه‌ی ئێران رازی بن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ناوه‌ندی بڕیار ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات" مه‌لا به‌ختیار راسپارده‌كانی ئێرانی بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه‌سی یه‌كه‌می ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی ئاشكرا كردوه‌ كه‌ ئه‌و ووڵاته‌ و به‌رپرسه‌كانیان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌" گره‌نتی پێگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌ ناو یه‌كێتی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ رای ئه‌ویش بزانین و ده‌بێ ده‌ستهه‌ڵگرێ له‌و داواكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێرۆ هه‌یه‌تی.

به‌قسه‌ی ئه‌و ژێده‌ره‌ ئێران ته‌ئكیدیان كردۆه‌ته‌وه‌" ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح رازی ده‌بێ به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وا ئازاده‌ بگه‌رێته‌وه‌ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی نابێ" له‌باره‌ی ئه‌ندامانی تری باڵه‌كه‌وه‌ ووتویانه‌" ئه‌وانیش به‌پێی(مه‌كان و مه‌ناسبی پێشووی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ).

ئێرانیه‌كان ووتویانه‌" ده‌بێ تا ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌موو كێشه‌كان وه‌لا بنرێ" ئه‌وان یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی ئێرانی سه‌یر ده‌كه‌ن" و ئێستایش ووڵاته‌كه‌یان بووه‌ته‌ ئامانجی دوژمنانی كۆماری ئیسلامی" بۆیه‌ هه‌ر په‌رته‌وازه‌یه‌ك له‌ نێو یه‌كێتی كاریگه‌ری ده‌بێ" رێگه‌ناده‌ین و قبوڵ ناكه‌ین جیاببنه‌وه‌. به‌پێی قسه‌ی ئه‌و ژێده‌ره‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ته‌نیا به‌ پێكه‌نین به‌ مه‌لا به‌ختیاری ووتوه‌" ناترسین و سورین له‌سه‌ر بڕوای خۆمان.

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости