هەواڵ

پارتی و یه‌كگرتوو ده‌نگیان به‌ حه‌شد نه‌دا

 

 

 

بەگوێرەی زانیاریەكان لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی درا و تیایدا یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی شیعە لە عێراق ده‌نگیان بۆ په‌سه‌ندكردنی دا.

سەرچاوەیەك لە بەغدا ئاشكرایكردووه‌ پرۆژە یاسای بووجەی حشدی شەعبی بۆ ساڵی 2017 لە پەرلەمانی عێراق بەدەنگی هاوپەیمانی شیعە و یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ پەسەند كرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ له‌نێو فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كاندا، ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌نگیان بۆ پرۆژه‌كه‌ نه‌داوه‌.