هەواڵ

پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستكاری ناكرێت

 

 

 

پارتی دیموکراتی کوردستان  ھەڵوێستی خۆیان لەسەر گۆڕینی ھەرسێ سەرۆکایەتیەکە لەھەرێم ئاشکرادەکات و  ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبە رایدەگەیەنێت"گۆڕینی سەرۆکی حکومەت ھیچ پەیوەندیەکی بەگۆڕانەوە نییە" و دەڵێت: بۆ پێکھێنانەوەی حکومەت مەرج نییە ئەم پێنج لایەنە بەشداری بکەن. 

ئەکرەم ساڵح ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلێداونێکدا رایگه‌یاندوه‌: لەپەیامەکەیدا بارزانی بەئاشکرا  باس لەگۆڕانکاری  لەھەرسێ سەرۆکایەتیەکە دەکات، بۆیە قسەکردن لەسەر ھەر سێ سەرۆکایەتیەکە قابیلی گفتوگۆکردنە".  

لەبارەی مەرج و داواکەی گۆڕان بۆ گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتیەکاندا، ئەو ئەندامەی  سەرکردایەتی پارتی ئەوەشی خستەڕوو کە گۆڕینی سەرۆکی حکومەت پەیوەندی بەبزوتنەوەی گۆڕانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەپارتیەوە ھەیە،"پارتی یەکەمی ھەڵبژاردن بووە، لەدوای  ھەڵوەشاندنەوەی ھەرسێ سەرۆکایەتیەکە، پارتی خۆی سەرپشکە کە کێ بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەدەنێت". 

ئەکرەم ساڵح وتیشی"رێکەوتن لەنێوان دوو لایەن دەکرێت، لەئێستادا رێکەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان ھەڵوەشاوەتەوە، بۆ پێکھێنانەوەی حکومەتیش مەرج نییە لەداھاتوودا کە ئەم پێنج لایەنە بەشداری بکەن، بەڵکو رەنگە حکومەتی زۆرینەبێت".